ھونەرمەندێکی گۆرانی بێژی ناوچەی لەیلاخ کۆچی دوایی کرد
May 25, 2020 17:38 Asia/Tehran
حەبیبوڵڵا ملەیی گۆرانیبێژی بەناوبانگی فۆلکلۆر خوێنی ناوچەی لەیلاخ و کولیایی لە کوردستان ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هونەرمەند حەبیبوڵڵا ملەیی لە ساڵی ١٣١٥ لە گوندی ملە سەر بە شاری دێولان لەدایک بوو و نزیک بە ١٥ ئەلبوومی لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆری ناوچەکەی خۆی تۆمار کردووە و زیاتر لە ١٠٠ ئاوازی تایبەتی ئەو ناوچەیەی تۆمار کردووە.
حەبیبوڵڵا ملەیی نزیک بە ٥٠ ساڵ لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆر خزمەتی کردووە.
شیاوی باسە کە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئەو هونەرمەندە گەورەی ناوچەی لەیلاخە ئەمرۆ لە شاری قەڵای قوروە بەڕێوە چوو.