سەرکەوتنی سەیید جەلال حسەینی لە ڕاوەرگرتنی ئەم دواییەی AFC
May 26, 2020 11:48 Asia/Tehran
گوڵ لێدانی سەیید جەلال حسەینی لە ئەلجەزیرەی ئیمارات بە پێی دەنگی کاربەرانی ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC) ، ناسناوی باشترین گۆڵی دواچرکەی لیگی پاڵەوانەکانی ئاسیای بە خۆی تەرخان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، بە کۆتایی ھاتنی ڕاوەرگرتنی ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC) ، سەبارەت بە ھەڵبژاردنی جوانترین گوڵی دواچرکەی لیگی پاڵەوانەکانی ئاسیا، ئەو گوڵەی وا سەیید جەلال حسەینی لە ئەلجەزیرەی ئیماراتی وەشاند بە پێی دەنگی کاربەرانی ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC) ، پلەی یەکەمی دەست کەوتووە.
لەم ڕاوەرگرتنەدا کە ٩٩ ھەزارو٧٢٦ کەس تیای دا بەشدار بوون، سەیید جەلال حسەینی لەسەدا ٩١ی تێکڕای دەنگەکانی بەخۆی تەرخان دەوە.