May 26, 2020 13:14 Asia/Tehran
  • تیمەکانی ئسپانیاو ئیتالیاش ھاتنە ڕیزی کڕیارانی «مەھدی تارمی»یەوە

ڕۆژنامەیەکی وەرزشیی پۆرۆتۆگال ڕایگەیاند: دوو تیمی ئسپانیایی و ئیتالیاییش بە نیازی ڕاکێشانی «مەھدی تارمی» ھێرشبەرەکەی تیمی «ڕیۆئاوە»ن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «ئابۆلا»ی پۆرتۆگالەوە،«مەھدی تارمی» کە لەم وەرزەی ئێستادا ھەشت گوڵی بۆ تیمی «ڕیۆئاوە» لە بیست یاری دا نەخشاندووە، کەوتووەتە بەر سەرنجی تیمێکی ئسپانیاییش.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «سیلڤاکامپۆس» سەرۆکی یانەی «ڕیۆئاوە»ی پۆرتۆگال بەرلەمە ڕایگەیاند بوو کە، ڕاگرتنی «مەھدی تارمی» بۆ وەرزی داھاتوو زەحمەتەو پێشنیاری زۆر لە ئارادایە بۆ کڕینی ئەم ھێرشبەرەی ئێران.

سێ تیمی گەورەی پۆرتۆگال داگری «بنفیکا»، «پۆرتۆ»و « سپۆرتینگ لیسبۆن»  لە فتراقی ڕاکێشانی «مەھدی تارمی»ن و تیمی «ئاتڵانتا»ی ئیتالیاش بە تەمای گرێبەستێکە لەگەڵ ئەم یاریزانە لە ئاڵووێرەکانی ھاوینی ٢٠٢٠ دا.