May 28, 2020 14:21 Asia/Tehran
  • سەردار ئازمون سێھەمین یاریزانی بایەخمەندی ئاسیاییە لە جیھاندا

لە ڕوانگەی ماڵپەڕێکی بیانیەوە، ھێرشبەری ئێرانیی تیمی تۆپی پێی «زنیت»ی سەن پتێرزبورگ لە ڕیزی بایەخمەندترین یاریزانانی ئاسیایی لە جیھاندایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، ماڵپەڕی «سپۆرتس کیدا»ی ھیند لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە کۆمەڵێک لە بلیمەتانی تۆپی پێی جیھان لە چەند دەیەی ئەم دواییەدا لە کیشوەری ئاسیا ھەڵتۆقیون، دە یاریزانی بایەخمەندی ئێستای وەم کیشوەرە کۆنەی ناساندووە کە ناوی سەردار ئازمون یاریزانی ئێرانی لە ڕیزی سێھەمی بایەخمەندترین یاریزانەکانی کیشوەری ئاسیادا دەبیندرێت.

ئەم ماڵپەڕە لە ڕاپۆرتەکەی دا تیشکی خستووەتە سەر بایەخی زیاتر لە چواردە ملوێن یۆرۆیی ئەم ھێرشبەرە ئێرانییەی تیمی تۆپی پێی «زنیت»ی سەن پتێرزبورگ» و نووسیویەتی: سەردار ئازمون لەپاش عەلیڕەزا جەھانبەخش بایەخمەند نرین یایزانی ئێرانی دێتە ئەژمار.

جێگای ئاماژەیە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤ ناوی سەردار کەوتە سەر زمانی خەڵک وەک بلیمەتێکی داھاتووی تۆپی پێی ئێران باسی دەکرا، سەردار لە ئێستادا ٢٥ ساڵی تەمەنەو باشترین یاریزانی تیمی نیشتیمانیی وڵاتەکەی دێتە ئەژمار.