ئەم جۆرە ڤیتامینە بیرت بەهێز دەکات
May 29, 2020 10:47 Asia/Tehran
بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەکی پزیشکی، خواردنی ڤیتامینەکان چەندین سودی بۆ لەش هەیە و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بیر و چالاک کردنی مێشکی مرۆڤ.
چەند پسپۆڕێکی خۆراک لە زانکۆی هارڤارد ئاشکرایان کردووە، خواردنی ڤیتامین (B12) کە بە زۆری لە بەرهەمە ئاژەڵییەکاندا هەیە، سودێکی زۆری بۆ بیر هەیە و ئەگەری توشبون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە کەم دەکاتەوە.
جگە لە ڤیتامین (B12) پسپۆڕەکان باس لە گرنگی ڤیتامینەکانى (C, A, B9) دەکەن بۆ مێشک و داوا لە خەڵک دەکەن ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینانە.
لە گرنگترینی ئەو خۆراکانە، میوەکانی کیوی و پرتەقاڵن، هەروەها سەوزەی سپێناغ و چەرەساتەکان، هاوکات ماددەی ئۆمیگا سێی پێکهاتەی ماسی دەتوانێت سودێکی زۆر بە خانەکانی مێشک بگەیەنێت و ئەگەری پوکانەوەیان کەم بکاتەوە.