May 30, 2020 12:37 Asia/Tehran
  • رۆژنامەیەکی قەتەری ئاشکرایکرد: ناکۆکیی نێوان رۆژهەڵات و رۆژاوای ئاسیا لەسەر چۆنیەتی دەسپێکی لیگی پاڵەوانان

کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بۆ دەسپێکردنەوەی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا رووبەڕووی دوو کێشەیە ، ناکۆکیی نێوان وڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژاوا بۆ چۆنیەتی بەڕێەوەچوونی یاریەکان و نادیاربوونی دەسپێکی لیگی نێوخۆی هەندێ لە وڵاتان .

رۆژنامەی " الرایە" ی قەتەری ئەمڕۆلە راپۆرێکدا ئاماژەی کردوەتە دژواریەکانی دەستپێبوونی دوبارەی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا و بڕیارەکانی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا .

ئەم رۆژنامەیە رایگەیاند دوای دیاریکرانی رێکەوتی دەسپێبوونەوەی لێگی نێوخۆیی هەندێ لە وڵاتان لەوان قەتەر ، کۆنفدراسیۆنی تۆپێنی ئاسیا چاوەڕوانی وڵاتانی دیکەیە بۆ دیاریکردنی کاتی دەسپێبوونوەی یاریەکانیان تا بۆ  پێشبڕکێکانی ئاستی ئاسیا لەوان پێشبڕکێکانی لیگی پاڵەوانان بڕیار بدات .

هەروەها ئەی ئێف سی چاوەڕوانی فیفایە تا چارەنووس و رێکەوتی یاریەکانی قۆناغی دوهەمی قۆناغی بەرایی هەڵبژاردنی مۆندیاڵی 2022  ی قەتەر و هەڵبژاردنی جامی گەلانی 2023 ی ئاسیا دیاری بکات .