یارى کۆتایى خولی یانه پاڵەوانەکانی ئوروپا له ئەستەموڵ به‌رێوه‌ناچێت
May 30, 2020 16:11 Asia/Tehran
به‌رێوه‌چوونى یارى کۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا له شارى ئەستەموڵی وڵاتى تورکیا بۆ ئه‌مساڵ کێشه‌ى تێده‌که‌وێت .
رۆژنامه‌ى نیۆرک تایمز بڵاویکردۆته‌وه ، به‌هۆى کێشه‌ى گه‌شت نه‌کردن بۆ تورکیا به‌رپرسانى رێکخه‌رى یارى کۆتایى و یه‌کێتیی تۆپى پێى ئه‌وروپا له گفتوگۆدان بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یارییه له تورکیاوه بۆ وڵاتێکى تر .
به پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌که ، ئه‌گه‌رى به‌هێز هه‌یه یارى کۆتایى ئه‌مساڵى خولى یانه پاڵه‌وانه‌کانى ئه‌وروپا له ئەستەموڵەوە بگوازرێته‌وه ، چه‌ند شارێکى ئه‌ڵمانیا و مۆسکۆى پایته‌ختى روسیا‌و لیسبوونی پۆرتوگال شوێنگره‌وه‌ى به‌هێزن .