حوزه‌یران 04, 2020 11:38 Asia/Tehran
  •  کەرەنتینە شکاندنی یاریزانێکی مانچێستەر سیتی

یاریزانێکی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کەرەنتینەی شکاند و یانەکەش بیر لە سزادانی دەکاتەوە.

رۆژنامەکانی بریتانیا چەند وێنەیەکی «فیل فۆدێن»ی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتییان بڵاوکردووەتەوە کە وا دەر دەخەن ئەو یاریزانە کەرەنتینەی شکاندووە و بەهیچ شێوەیەک پابەند نەبووە بەو رێنماییە تەندروستییانەی کە لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بر دیاری کراوە.

لەو وێنانەدا ئەوە دەردەکەوێت کە «فۆدێن» لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی لەسەر رۆخی دەریا یاری تۆپی پێی کەناردەریا دەکات.

ئەو یاریزانە تەمەن ٢٠ ساڵانە، بێجگە لەوەش هەندێک وێنەی لەگەڵ هاوڕێکانی گرتووە کە وا دەردەخەن بەهیچ شێوەیەک رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکانی لەمەڕ لێک دابڕان و پاراستنی مەودا،  نەکردووە.

ئەو سەرچاوانە هەروەها باس لەوە دەکەن کە ئەو کارەی «فۆدێن» کارگێڕی یانەی مانچێستەر سیتیی نیگەران کردووە و بیر لە سزادانی دەکەنەوە، یان بەلای کەمەوە هۆشداری پێدەدەن لە دووبارە کردنەوەی ئەو سەرپێچییە.