حوزه‌یران 04, 2020 11:47 Asia/Tehran
  • سیتی ریال و یونایتێد هیوا بڕاو دەکات

یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی نایەوێت دەستبەرداری «رەحیم ستێرلینگ» ئەستێرەی یانەکەی ببێت لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.

ناوی «رەحیم ستێرلینگ» ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیز لە ماوەی رابردوودا بە چەند یانەیەک بەستراوەتەوە و دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە  گوایە «ستێرلینگ» بەهۆی ئەو سزایەی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا  بەسەر مانچێستەر سیتیدا دەسەپێندرێت، یانەکەی بەجێدەهڵێت، بەڵام  یانەکەی  ئامادەنییە یاریزانەکەی بفرۆشێت.

هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئەو دوو یانەیەن کە گرنگی بە یاریزانەکە دەدەن و دەیانەوێت بیبەنە ریزەکانیان.

میدیایەکی بەریتانیا دەڵێت، کارگێری «مان سیتی» بەهەموو شێوەیەک دەستبەرداربوون لەو یاریزانە رەتدەکاتەوەو ئەمەش لەکاتێکدا کە یانەکە وای پێ باشە بازاڕگەرمییەی زۆر بەو یاریزانە٢٠٠ ملیۆن پاوەندەیەوە بکات.

«مان سیتی» ئامادەیە تەواوی مافەکانی «ستێرلینگ» لە گرێبەستەکەیدا ڕەچاو بکات، ئەمەش سەرەرای ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی لەسەر یانەکە دروست کردووە.