حوزه‌یران 04, 2020 16:15 Asia/Tehran
  • پێنج زانکۆی ئێران کەوتنە ڕیزی زانکۆ ھەڵکەوتەکانی ئاسیا

سەرپەرشتی بنکەی دایکۆمینتاریی زانستەکانی جیھانی ئیسلام ڕایگەیاند: بنکەی ڕیزندیی تایمز، پێڕستی زانکۆ ھەڵکەوتەکانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینیی بڵاو کردووەتەوە کە بە گوێرەیەوە پێنج زانکۆ لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە نێو سەد زانکۆ ھەڵکەوتەکەی ئاسیادان.

«موحەممەد جەواد دیھقانی» سەرپەرشتی بنکەی دایکۆمینتاریی زانستەکانی جیھانی ئیسلام وتووشیەتی: زانکۆکانی پیشەسازیی «نەوشیروانیی بابل»، زانکۆی« پیشەسازیی شەریف»، زانکۆی «پیشەسازیی ئەمیرکەبیر»، زانکۆی «زانست و پیشەسازیی ئێران» و زانکۆی«یاسوج» ئەو پێنج زانکۆیەی ئێرانن کە ناویان لە ڕیزی سەد زانکۆی ھەڵکەوتەی ئاسیادان.

لە ٢٧ وڵاتی ئاسیایی ئیسلامی، رانکۆکانی ١٦ وڵات لە ڕیزبەندیی ئاسیایی تایمزی ٢٠٢٠دان.

ئێران ھەروەک ساڵی ڕابردوو بە چل زانکۆوە لە ڕووی ژمارەی زانکۆ لە ڕیزی یەکەم دایەو پاش ئێران وڵاتانی تورکیاو پاکستان بە ٣٤ و ١٤ زانکۆ لە ڕیزی دووھەم و سێھەم دان.