ئاب 07, 2020 18:15 Asia/Tehran
  • ١٧ی گەلاوێژ ڕۆژی پەیامنێر

کاری پەیامنێر، گواستنەوەی ئەو ڕووداونەیە کە شیاوی بە ھەواڵ کران و ڕاگەیاندنی لەنێو کۆمەڵگادا ھەیە.

لە حەڤدەھەمی گەلاوێژی ساڵی ١٣٧٧ی کۆچیی ھەتاوی، «مەحمود سارمی» پەیامنێری ھەواڵدەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاوڕێ لەگەڵ ھەشت کەس لە ئەندامانی کونسولخانەی ئێران لە مەزارشەریفی ئەفغانستان بە ھۆی تاقمۆکەی تیرۆریستی تالیبانەوە شەھید کران. ھەر لە بەر ئەمەش ئەنجومەنی ڕۆشنبیریی گشتی، حەڤدەی گەلاوێژی ھەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی «پەیامنێر» ناودێری کردووە.

شەهید مەحمود سارمی

 

پەیامنێر ئەو کەسەیە کە بە پاڵپشتی زەوق و لێھاتوویی خۆی، دوای تێپەڕکردنی خولێکی پسپۆڕانەی فێرکاری، ئەرکی دەست خستن، ئامادە کردن، کۆکردنەوەو گواستنەوەی ھەواڵ و دەنگ و باسی لە ڕێگای کەرەستەکانی پەیوەندیی گشتی واتە چاپەمەنی، ڕادیۆ، تەلەفزیۆن و ھەواڵدەرییەوە بۆ بەردەنگان بە ئەستۆ دەبێت.

ڕیوڕەسمی  ڕێزگرتان لە پەیامنێران لە کەناڵی جیهانی سەحەر 

 

بە گشتی پەیامنێر لە شوێنی قەومانی ڕووداوەکان، چاوو گوێی میدیاو چاووگوێی خەڵکیشە.

ڕیوڕەسمی  ڕێزگرتان لە پەیامنێران لە کەناڵی جیهانی سەحەر 

 

پیشەی پەیامنێری، پەیوەندیی لەگەڵ ھەواڵدایەو بە شێوازی جۆربەجۆر دەیگەیەنێتە بەردەنگەکانی. دیارە ھەواڵیش دەبێ ھێندێک فەکتەرو تایبەتمەندیی ھەبێت ھەتا سەرنجی بینەرو بیسەرو خوێنەرو بە تێکڕایی بەردەنگان بەرەولای خۆی ڕاکێشێ.
 

ڕیوڕەسمی  ڕێزگرتان لە پەیامنێران لە کەناڵی جیهانی سەحەر 

 

ڕۆژی پەیامنێر لە چاونەترسانی ئەم گۆڕەپانەی ھات و نەھات پیرۆز بێت.

سەرپەیڤ