ئاب 22, 2020 16:55 Asia/Tehran
  • ئولەمپیادی جیھانیی شەترەنج، سەرکەوتنێک و دوو دۆڕانی نوێنەرانی ئێران لە ڕۆژی یەکەم دا

ڕۆژی یەکەمی ئولەمپیادی جیھانیی شەترەنج کە بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا دەکرێت، بە تۆمارکردنی سەرکەوتنێک و دوو دۆڕان بۆ تیپەکەی ئێران کۆتایی پێ ھات.

خولی سێھەمی ئولەمپیادی ئۆنلاینی شەترەنج لە سەر دەستی فیدراسیۆنی جیھانی شەتڕەنج (فیدە) خەریکە بەڕێوە دەچێت.

تیپی نیشتیمانیی ئێران لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێکاندا سەرکەوتنێک و دوو دۆڕانی تۆمار کرد. تیپی شەترەنجی پیاوانی ئێران لە یەکەم دیداری لە بەرەوڕووی  شەترەنجی گورجیستان بووەو لە یارییەکەدا سەرکەوت.

تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی ئێران لە دیداری دووھەمی بۆ تیپی نیشتیمانیی ئاڵمانیا چووە مەیدانەوە کە لە ئەنجام دا یارییەکەی بە خەنیمە ئاڵمانیاییەکەی دۆڕاند.

لە یاریی سێھەمیش چین کە  لە ھێزمەندترین شەترەنجزانانی جیھانە بەرەوڕووی ئێران بووەو لەو دیدارەش دا ھەوڵی تیپە نیشتیمانییەکەی ئێران ھیچ بەرھەم نەھێنا و چین بە دەرەنجام چور بە دوو بە سەری دا سەرکەوت.

تیپی نیشتیمانیی ئێران لە کۆتایی ڕۆژی یەکەم دا چووە گروپی (A) و پلەی شەشەمی بەرکەوت.

سەرپەیڤ