ئاب 24, 2020 13:35 Asia/Tehran
  • بایەرن مونیخ بووە پاڵەوانی ئەوروپا

خولی یانە بەھێزەکانی ئەوروپا(چامپیۆنس لیگ)، یەکێکە لە گرنگترین و بەھێزترین پاڵەوانێتیەکان، لە سەر ئاستی سەرجەم خول ویانەکان، وە یەکێکە لەو خولانەی کە زیاتر لە 100ملیۆن بینەری ھەیە لە جیھاندا.

 

لە وەرزی 2019-2020، و دوای ململانێی نێوان 32 یانە، لە کۆتادا، کۆتایی بەو ململانێیە ھات، کە ھەمووان بە پەرۆشەوە بوون، بۆ ئەوەی بزانن کێ و کام یانە جامەکە بەرز دەکاتەوە.
 

 

ھەریەک، لە یانەکانی(لایپزیگ و بایرن میونشن ـی ئەڵمانی، و لیۆن و پاریس ـی فەڕەنسی )، توانیان سەرکەوتن بۆ چوار گۆشەی زێڕین بەدەست بھێنن، و وە بەھۆی پەتای جیھانی (covid19) کۆرۆنا، سەرجەم یارییەکانى چوار گۆشەی زێڕین، لە وڵاتی پورتوگال بەڕێوە چوو.
 

 

پاش لێدانی فیکەی دەسپێکی یاری لە لایەن ئۆراستۆ، و ئەنجامدانی یاریەکی بەھێز، لە لایەن یانەی بایرن میونشنی ھەمیشە تینووی گۆڵ و نازناو، لە یاریگای دا لوز، لە شاری لشبۆنەی پۆرتوگال، و بەبێ ئامادەبوونی ھاندەر بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، توانیان پشکی شێریان بەرکەوێت، و بە ئەنجامی 1-0 گۆڵ بۆ یانەی بایرن میونشن کۆتای بە یاریەکە بھێنن، و ببن بە پاڵەوانی ئەم ساڵی ئەوروپا، و پاشان یانە ئاڵمانیەکە توانیان جامەکە بەرز بکەنەوەو بەرەو وڵاتەکەیان بیبەنەوە، وە بۆ شەشەمین جار لەمێژووی یانەکەدا بەدەستبھێنن.
 

Image Caption

 

لەم خولەدا، لە کۆی 118  یاریدا، 385 گۆڵ تۆمارکران، کە بۆ ھەر یاریەک  3،26 گۆڵ، و ڕۆبێرتۆ لیڤاندۆسکی، یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، توانی ببێت بە گۆڵکاری خولەکە، بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ.

سەرپەیڤ