ئه‌یلوول 04, 2020 17:24 Asia/Tehran
  • جگە لە «لێڤەرپوڵ» یانەکەی دیکەش بۆ «تیاگۆ ئەلکانترا» هاتۆتە سەرهێڵ

سۆڵشاریە راهێنەری یانەی «مانچستەر یونایتد»ی ئینگلیزی دەچێتە نێو ململانێی بەدەستهێنانی تواناکانی «تیاگۆ ئەلکانترا»ی یاریزانی یانەی «بایرن مونیخ»ی ئەڵمانی و دەیەوێت ئاڕاستەی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەی «لێڤەرپوڵ»ەوە بۆ یانەی «مانچستەر یونایتد» بگۆڕێت.

رۆژنامەی «ئێکسپرێس»ـی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە کە لە چەند رۆژی رابردودا «سۆڵشایەر» لەگەڵ «تیاگۆ ئەلکانترا» کۆبۆتەوە لە پێناو ئەوەی ئەو یاریزانە ڕازی بکات بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی «مانچستەر» یونایتدەوە.

راهێنەرەکەی «مانچستەر یونایتد» دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ یانەکەی بگوازێتەوە لە پێناو ئەوەی وەک «ئیرتیکازی» بەرگری لە پێکهاتەکەی بەشداری پێبکات و پشت بە تواناکانی ئەو یاریزانە ببەستێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردوە کە «سۆڵشایەر» بەڵێنی بە«ئەلکانترا» داوە کە موچەیەکی زیاتری پێبدەن لەو موچەیەی کە یانەی «لێڤەرپوڵ» بە نیازن پێیبدەن.

یانەی «بایرن مونیخ»ی ئەڵمانی بە شێوەیەکی فەرمی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەکەی ڕاگەیاند، بەڵام لە بەرامبەر دەستبەرداربون لەو یاریزانە، داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات و یانەی «لێڤەرپوڵ»یش ئامادە نیە ئەو بڕە پارەیە بدات لە پێناو گواستنەوەی «ئەلکانترا».

سەرپەیڤ