ئه‌یلوول 18, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • عەبدی : پێرسپۆلیس دەتوانێ لە ئاسیاش دا سەرکەوتوو بێت

پێشەنگی تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس وتی: سەرکەوتن لە ئاسیادا بۆ تیپەکەی «گوڵ موحەممەدی» ھێندەش مەحاڵ نییە، چونکو بە ھێندێک ڕێکخستنی زیاتر لە نێوان یباریزانن، دەکرێ ھیوای سەرکەوتن لە تەواوی ئاسیامان ھەبێت.

«حسەین عەبدی» ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا، وێڕای ئاماژە کردن بە سەرکەوتنی پێرسپۆلیس بە سەر ئەلتەعاونی عەرەبستاندا لە حەوتەی سێھەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا وتیشی: یارییەکی خراپمان لە تیپەکەی پێرسپۆلیس بەدی نەکرد، بە سەرنجدانی ئەوەی کە یاریزانی تازەشمان ھەبوو، ئاسایی بوو ھێندێک ناڕێکمەندی ببیندرێت، بەڵام بەگشتی کردەوەی پێرسپۆلیس باش بوو.

ناوبراو وتیشی: ھەم ئەلتەعاون ھەلی گوڵ وەشاندنی بۆ ڕەخسا بوو ھەم پێرسپۆلیس گەلێک جار مەترسیی بۆ خەنیمەکەی دروست کردو ھەر ئەمەش وای کرد کە یارییەکی باش بەدی بکەین، بەڵام بەگشتی پێرسپۆلیس بە ھاواھەنگییەکی باش لە ڕووی بەرگرییەوە ماوەی گوڵ وەشاتندنی بە خەنیمەکەی نەداو لەولایشەوە ھەلیشی قۆستەوەو بەو مافەی خۆی کە دەستخستنی سێ خاڵ بوو گەییشت.

سەرپەیڤ