ئه‌یلوول 19, 2020 11:03 Asia/Tehran
  • چی بکەین بەیانیان گورجو گۆڵ و شادان بین؟

کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستیت هەوڵبدە خۆت لە مۆبایل و ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان بەدوربگریت تا جەستەت زیاتر هەست بە چالاکی بکات و تەرکیز زیاتربێت.

 

ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن"ی ئینگلیزی لە هەواڵێکدا ئاماژە بە حەوت هەنگاو دەکات بۆئەوەی جەستە لە بەیانیاندا چالاکبێت، ئەوانیش:

١. بەرگری بکە لە بەکارنەهێنای مۆبایلە زیرەکەکەت و خۆت لە هێڵەکانی ئینتەرنێت بەدوربگرە، تا مێشک ئارامبێتەوە و تەرکیز زیاتربێت، چونکە هەندێک لە هەواڵە ناخۆشەکان لەسەرەتای ڕۆژدا ئەگەری هەیە تەواوی ڕۆژەکە دڵتەنگت بکات.

٢. ڕێگە بدە تیشکی هەتاو بچێتە ژوورەکەتەوە، بەتایبەت سودی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە کێشەی دەرونیان هەیە.

٣.خواردنی ژەمی بەیانیان دەوڵەمەندبێت بە پڕۆتین و ماددەی ڕیشاڵی و ڤیتامیناتەکان.

٤. لەکاتی هەستان لەخەو پەرداخێک ئاو بخۆرەوە، هەستی ماندوێتی ناهێڵێت و تەرکیز زیاتر دەکات و میزاج با دەکات.

٥. خواردنەوەی ئاوی نەعنا یان دارچینی یاخود چای نەعنا یان بەتامی دارچینی، مێشک ئارام دەکاتەوە و هەستی پشوو دەدات بە جەستە.

٦. هەوڵبدە بە زەردەخەنەوە ڕۆژەکەت دەستپێبکەیت، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەواوی ڕۆژەکەت دەبێت و هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ و ئەدریناڵین دادەبەزێنێت.

٧. ئەنجامدانی کەمێک وەرزش لە بەیانیاندا ئەگەری ١٥ خولەکیش بێت بەسودە چونکە هۆکارە بۆ ڕاگرتنی بەرزە پەستانی خوێن و باشکردنی کرداری هەناسەدان و نەمانی گرژی ماسولکەکان.

سەرپەیڤ