پێشبڕکێکانی لیگی نایابی زۆرانی فەڕەنگیی ئێران لە شاری سنە بەڕێوە دەچێ
ئهیلوول 21, 2020 07:08 Asia/Tehran
حەوتەی یەکەمی پێشبڕکێکانی لیگی نایابی زۆرانی فەڕەنگیی ئێران لە نیوەی دوهەمی مانگی رەزبەرەوە لە دوو گروپ دەسپێدەبێ کە بە بڕیاری رێکخراوی لیگ ، گروپی بی ئەم پێشبڕکێیانە بە میوانداریی شاری سنە دەبێت .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، لە کاتی مۆڵەتپێدانی دواجاری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزش ، بیستەمین خولی پێشبڕکێکانی لیگی نایابی زۆرانی فەڕەنگیی ئێران لە ژێر ناوی جامی یادگاری ئیمام (رە) لە رۆژی هەشتی رەزبەر لە دوو گروپ و دوو شاری جیاوازدا بەڕێوە دەچێ .
بڕیارە گروپی بی لە رۆژی 23 ی رەزبەرەوە لە شاری سنە پێشبڕکێکانیان بەڕێوە بەرن .