ئه‌یلوول 25, 2020 23:45 Asia/Tehran
  • بەھای خەڵاتی نۆبێلیش بەرز بووە

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەمساڵ، بڕی ١١٠ هەزار دۆلار زیاتر وەردەگرن،

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەمساڵ، بڕی ١١٠ هەزار دۆلار زیاتر وەردەگرن، بە پێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکی دەزگاکە کە سەرپەرشتی خەڵاتەکان دەکات، بەهای خەڵاتەکە، ئەمساڵ بۆ ١٠ ملیۆن کرۆن بەرزبوەتەوە. 

«لارش هێکنشتاین»، سەرۆکی دامەزراوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، بە رۆژنامەی داگنس ئیندەستری ڕاگەیاندووە،  بەهۆی ئەوەی خەرجی و سەرمایەی دامەزراوەکە ئێستا لە هەمو کاتێک زیاتر جێگیرە و داهێنەری داینامیت، ئەلفرێد نۆبل بڕی ٣١ ملیۆن کرۆنی بەجێهێشتوەو ئەو بڕە ئەمڕۆ هاوتای نزیکەی 1.8 ملیار کرۆنە، ئەو بڕیارە دراوە.

بە گوێرەی دامەزراوەکە بەهای ماددی ئەو کەسانەی لە ساڵی١٩٠١ ەوە خەڵاتکراون جیاوازبوە لەوەی ئێستا و ساڵی١٩٨١ دا خەڵاتەکە بە نزیکەی١٥٠ هەزار کرۆن دەستیپێکرد و گەیشتە یەک ملیۆن کرۆن.

لە ساڵانی١٩٨٠ بۆ ١٩٩٠ ئەو بڕە پارەیە بەرز بوەوە بۆ نۆ ملیۆن کرۆن و لە ساڵی٢٠٠٠ گەیشتە١٠ ملیۆن کڕۆن. هاوکات بەهۆی قیرانی داراییەوە لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەو بڕە پارەیە کەمبوەوە و لە ساڵی٢٠١٢ بوە ٨ ملیۆن کڕۆن، دواتر لە ساڵی٢٠١٧ بۆ٩ ملیۆن کرۆن بەرزکرایەوە.