ئه‌یلوول 29, 2020 08:39 Asia/Tehran
  • لاوێکی لوڕستانی بۆ یەکەمجار لە دنیادا چاوێکی دەستکردی داھێناوە کە دەشبینێت

«ئیحسان کامەرانی» لەدایک بووی شاری «پۆل دوختەر»ی لوڕستانە. ساڵی ٨١ بڕوانامەی بەکارەلیوسی لە بواری ئەندازیاریی پزیشکی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شەھید بەھەشتی و مەستەریشی لە بواری کارەباو کۆنترۆڵ لە ساڵی ٨٣ لە زانکۆی «گۆشکردنی مامۆستایان»ی تاران وەرگرت و بۆ بەردەوام کردنی خوێندنیش چووە بریتانیاو پاشان کەنەدا.

«ئیحسان کامەرانی» لەدایک بووی ساڵی ١٣٥٨ی شاری «پۆل دوختەر»ی باشووری لوڕستانە. ناوبراو دوای دەستخستنی پلە بەنرخ  لە ئاستی پارێزگاو وڵاتەکەی لە بواری ئولەمپیادەکانی کیمیاو بیرکاری توانی بڕوانامەی بەکارەلیوس لە بواری ئەندازیاریی پزیشکی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شەھید بەھەشتی و مەستەریش لە بواری «کارەباو کۆنترۆڵی کەرەستەی ورد» لە «گۆشکردنی مامۆستایان»ی تاران مسۆگەر کات.

پڕۆفیسۆر کامەرانی بڕوانامەی واوەدکتۆرای ئەندازیاریی «بایۆ فۆنیک»ی لە زانکۆی ھارواردی ئەمریکاو بڕوانامەی واوەدکتۆرای «نانۆ مەتریاڵی پزیشکی»ی  لە زانکۆی «پوھانگ»ی کۆریای باشووری وەرگرت و توانی لێنزێکی زیرەک بە توانایی بینین دروست کات و بەمجۆرە شۆڕشێکی گەورە لە جیھانی پزیشکی دا بخولقێنێ.

کامەرانی کە لەم دواییەدا توانیویەتی پرۆژەیەکی ھەرەگرینگ لە سەر میکانیزمی بینایی مرۆڤ ڕاپەڕێنێ بەو ھەنگاوەی گۆڕانکارییەکی مەزن و بەربڵاوی لە ڕووی زانستی پزیشکییەوە بەدیی ھێناوە.

ناوبراو لە ئێستادا مامۆستاو توێژەری کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی ھارواردەو لە بواری ئەندڕازیاریی پزیشکی خەریکی وانەوتنەوەو توێژینەوەیەو لەم دواییەش دا بووە بە ئەندامی کۆڕی زانیاریی زانکۆی «شەھید بەھەشتی» و کاری وانەوتنەوەو ڕاوێژ لەم زانکۆیەدا ئەنجام دەدات.

 

سەرپەیڤ