ئه‌یلوول 29, 2020 09:17 Asia/Tehran
  • ئەسبەقییان: وەرزش لەو ئامێرە گرینگانەی برەوپێدانی دەستھاتەکانی بەرەڤانیی پیرۆزە

سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشی گیانباران و کەم ئەندامان وتی: شەڕ تابلۆیەکی جوانی لەخۆبردوویی و فیداکاری بوو کە لە ئێستادا لە بەشگەلێکی جۆربەجۆری کۆمەڵگا بەتایبەت لە بواری وەرزش دا بە باشی ڕەنگی داوەتەوەو خۆی دەرخستووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید موحەممەد شروین ئەسبەقییان» ڕۆژی دووشەممە لە کاتی سەردانی پیشانگای دەستھاتەکانی بەرەڤانیی پیرۆز بە پەیامنێرانی وت: دەستھاتەکانی بەرەڤانیی پیرۆز نوێنگەیەکە لەدروشمی « ئێمە پێمان دەکرێ»، ئەو دروشمەی کە لە دانە بە دانەی کەرەستەو ئامێرەمانی بەرەڤانیی ئێراندا بەدی دەکرێت.

ناوبراو وتیشی: ھەڵبەت دیارە نابێ ئەو دەستھاتانە بەس بە جەنگئامێرو توانایی بەرەڤانی کردن دا بەرتەسک بکەینەوە، بەڵکو دەستھاتە کلتووری و ڕۆشنبیرییەکەی بەرەڤانیی پیرۆز قوتابخانەیەکە بە قەدەر تەواوی ئێران کە لە ناخی دا سەردارگەلێ کی ئازاوبوێری وەک شەھیدان باکری، زەینۆددین، قاسم سولەیمانی و ھیممەت ھەڵقوڵاون و گۆشکراون.

ئەسبەقییان لە کۆتایی دا وێڕای ئاماژە کردن بە کاریگەریی ورەی لەخۆبردوویی لە وەرزش دا پێی داگرت: لە ێستادا لە بواری کارگێڕی و پاڵەوانەتیی بوارەکانی پارائولەمپیک نمونەگەلێکی لەخۆبردوویی دەبینین و ئەگەر ئەم ورەیە زیاتر لە ڕابردوو لە بواری وەرزش دا برەوی پێ بدرێت، تابلۆی لەخۆبردوویی و فیداکاری کە بەرھەمی بەرەڤانیی سەردەمی پیرۆزە لە گۆڕەپانی وەرزش لە چاو بوارەکانی دیکە زیاتر بەرچاو دەکەوێت.

سەرپەیڤ