ئه‌یلوول 29, 2020 23:35 Asia/Tehran
  • ڕۆژی ھەشتەمی ڕەزبەر ، ڕۆژی ڕێزنان لە مەولەوی شاعێر و عارفی ئێرانی

ڕۆژی ھەشتەمی ڕەزبەر ڕۆژی ڕێزنان لە ھەڵبەستوان و عاریفی ناوداری نیشتیمانی پان و بەرینی ئێران حەزرەتی مەولانا «جەلالەددین محەممەد مەولەوی»یە.

مەولانا جەلالەددین محەممەد مەولەوی لە هەموو بەرهەمەکانی دا بە تایبەت مەسنەویی مەعنەوی کە لەئاستی جیهان دا بەناوبانگە ، سەرنجی تایبەتیی داوەتە کێشە دەروونییەکان و پرسە بناغەییەکانی مرۆڤ و لەمپەرەکانی بەردەمی. مەولەوی سەرچاوەی هەموو خەم و کوێرەوەرییەکانی مرۆڤ بۆ « ئاوات وئارەزووە دوور و درێژەکانی» دەگەڕێنێتەوە.

 

لە «فیە مافی» دا لەم بارەیەوە دەلێت: هەموو ڕەنج و کوێرەوەرییەک لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە بە ئاواتی شتێک بیت و دەستت پێی ڕانەگات، بەڵام ئەگەر ئەو شتەت نەوێت و چاوپۆشیی لێ بکەی دیارە ئیتر ڕەنج و کوێرەوەرییەکیش لە ئارادا نابێت.

مەولەوی لەو باوەڕەدایە کە مرۆڤ بە ڕیازەت دەتوانێ  لە بەشێک لەو ھەڵس و کەوتە نەرێنیانەی  کە سەر چاوەی ڕەنجەکانیەتی  خۆی ڕاپسکێنێت. 

بە بروای مەولەوی کاتێک مرۆڤ وڵامی خواست و حەزەکانی نەداتەوە، بەرە بەرە کردەوەی نەرێنیش دەڕەوێتەوەو بە خاوێن کردنەوەی نەوس و پاڵاوتنی دڵ و دەروون ، ڕوحی مرۆڤ سووک دەبێت و بەرەولای  خوداوەند ھەڵدەفڕێت.

وەک چۆن خۆی بەو زاخاودانەی دڵ و دەروونی سەرەنجام لەگەڵ سەرچاوەی بوون و ھەستی بوو بە یەکێک و لە ئەوینی تاقانەخۆشەویستی خۆی دا توایەوە.

سەرپەیڤ