ئەمڕۆ شاری سلێمانی قۆناغى کۆتایى پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌کانى عێراق بە خۆیەوە دەبینێت
ئه‌یلوول 30, 2020 15:48 Asia/Tehran
ئەمڕۆ چوارشەممە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان قۆناغى کۆتایى پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌کانى عێراق بە خۆیەوە دەبینێت.
بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە له نێو هۆڵى داخراوى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیی ھەرێمی کوردستان ، قۆناغى کۆتایى پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌کانى عێراق کارایەو بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکیش بەردەوام دەبێت.
پاڵه‌وانێتییه‌که بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ رکابه‌رییه‌کانى به‌رده‌وام دەکات و یه‌که‌م تاوه‌کو سێیه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌که‌ش ده‌بنه نوێنه‌رى عێراق له پاڵه‌وانێتییه‌کانى ده‌ره‌وه .
بریاریشه له رۆژى دووه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌که‌شه‌وه رکابه‌رییه‌کانى کچان ده‌ست پێ بکات و له کۆتا رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌که ته‌واوى پاڵه‌وانه‌کان ده‌ردەکه‌ون .