ئه‌یلوول 30, 2020 16:04 Asia/Tehran
  • «بەرشەلۆنە» چانسی گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێی لەکیس چوو

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمرۆ دەربڕی ئەوە بوون کە، یانەی «بەرشەلۆنە» چانسی گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێی بۆ یانەکەی لەدەست داوە.

لەم پەیوەندییەدا ڕۆژنامەی «موندۆ دیپۆرتیڤۆ»ـی ئیسپانی ڕایگەیاندوە کە «ڕۆناڵد کومان» ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردوە کە ئەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی سەرە ڕم ئەنجام بدەن، بەڵام ئەولەویەتی «ڕامۆن پلانس»ی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، بۆ ئەوەیە کە «ساموێل ئومتیتی» و «ڕاڤینیا ئەلکانتارا» و «ژان کلێر تودیبۆ» و «مارتین برایتوایت» بفرۆشێت.

ڕۆژنامەکە دەڵێت: ئەگەر ئەو یاریزانانە نەفرۆشرێن بۆ کەمکردنەوەی خەرجی یانەکە، هیچ ئەگەرێک نییە بۆ گواستنەوەی «ممفیس دیپا»ی هۆڵەندی هێرشبەری یانەی «لیۆن» یان هەر یاریزانێکی دیکە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردوە ، ئەگەر «بەرشەلۆنە» لە بڕیارەکەی سەبارەت بەکڕینی «دێپای» سبەینێ یانەی لیۆنی فەرەنسی ئاگادار نەکاتەوە، لەم هاوینەدا گواستنەوەی ئەو یاریزانە سەخت دەبێت، چونکە ڕۆژی دوشەممە بازاڕی گواستنەوە دادەخرێت، لەبەر ئەوەش کاتی نابێت بۆ ئەوەی لەگەڵ یاریزانی دیکەدا گفتوگۆ بکات.