ئه‌یلوول 30, 2020 23:20 Asia/Tehran
  • کوڕەکانی پێرسپۆلیس دیسان کوڕانە دەرکەوتن

تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران ئەمجارەش سەرکەوتنێکی دیکەی نەخشاندو لە تیپی «پاختاکور»ی ئوزبەکستانی بردەوە.

تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران لە دووھەمین کێبەرکێی قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی یارییەکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ئاسیا کاتژمێر نۆو چارەکێکی شەوی پێنج شەممە بە کاتی تاران لە وەرزشگای «جاسم بن حەمەد» بۆ  تیپی «پاختاکور»ی ئوزبەکستان چووە مەیدانەوە.

نیوەی یەکەمی ئەم یارییە بە بێ گۆڵ کۆتایی پێ ھات، بەڵام لە نیوەی دووھەم دا ڕۆڵەکانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران کاتە بە فێڕۆ چووەکەیان لە سەر دەستی «عیسا ئالی کەسیر»قەرەبوو کردەوەو بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەیان بە قازانجی خۆیان شکاندەوە. بە جۆرێک کە تەنانەت ئەو چەند خولەک وەختی قەرەبووەش کە «ئەدھەم مەخادمە»ی داوەری ئۆردۆنی داینا بوو ھیچی نەبەخشی و  تیپی «پاختاکور»ی ئوزبەکستان ھیچ قازانجێکی لێ نەکرد و سەرەنجام تیپی پێرسپۆلیسی ئێران بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر  سەرکەوتووانە گۆڕەپانەکەی بەجێ ھێڵا.

 

سەرپەیڤ