تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 11:26 Asia/Tehran
  • خانمە بەلەمەوانی کورد میدالیای زیوی ڕۆئینگی ئێرانی لە مل کرد

خانمە بەلەمەوانی کورد لە کێبڕکێکانی هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی و پاڵەوانێتی ڕۆئینگی خانمانی ئێران لە تاران پلەی دووهەم و نیشانی زیوی بە خۆی تەرخان کرد.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئێران و هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕۆئینگی خانمانی ئێران لە ژێر ناوی بەرز ڕاگرتنی یادی چل ساڵە بەرەڤانی پیرۆز لە دەریاچەی ئازادیی تاران بەڕێوە چوو.

ئەو کێبڕکێیانە بە ئامادە بوونی وەرزشوانانی ١٢ پارێزگا لەوان کوردستان و کرماشان و تاران بەڕێوە چوو.

لە یاری کۆتایی ڕۆئینگی تاکە کەسی دا ئەسرا جەوانمەردی خانمە کوردی بەلەمەوان توانی نیشانی زیو لە مل بکات.

شیاوی باسە کە کەسە براوەکان لەو کێبڕکێانە بانگهێشتی یەکەم قۆناغی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕۆئینگی خانمان دەکرێن کە کات و شوێنەکەی دوایی ڕادەگەیێندرێت.

سەرپەیڤ