تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 16:23 Asia/Tehran
  • یانه‌ی برایه‌تی به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌کانی عه‌ره‌ب ده‌کات

تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی برایه‌تی پله‌ی سێیه‌می بەدەست ھێناوەو بەم پێیە بۆی ھەیە به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌کانی عه‌ره‌ب بکات .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەربە گێڕانەوە لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا، لە ئێستادا تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی برایه‌تی پله‌ی سێیه‌می یارییەکانی بەدەست ھێناوەو بەم پێیە دەتوانێ لە پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌کانی عه‌ره‌ب بەشداری بکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌کانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی برایه‌تی له‌ یارییه‌کانی قۆناغی کۆتایی و بژارده‌ی خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌کانی عێراق، که‌ له‌ شاری سلێمانی به‌به‌شداریی (١٠) یانه‌ به‌شێوازی خول به‌یه‌ک قۆناغ به‌رێوه‌چوو، یانه‌ی برایه‌تی توانی پله‌ی سێیه‌می خوله‌که‌ به‌ده‌ستبێنێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە: بە سەرنجدانی ئەنجامی یارییەکان لە ئێستادا یانەی برایەتی  وه‌کو نوێنه‌ری عێراق هاوشانی یانه‌کانی «سلێمانی» و «پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی» به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌کانی عه‌ره‌ب له‌ وڵاتی لوبنان دەکات.

سەرپەیڤ