تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 14:56 Asia/Tehran
  • ھونەرمەندێکی کوردی ئێرانی خەڵاتی کۆرەجێژنی نێونەتەوەیی کورتەفیلمی بریتانیای بردەوە

«زانیار لوتفی» ھونەرمەندی کوردی ئێرانی خەڵاتی باشترین فیلم ھەڵگرتنی لە کۆڕەجێزنی نێونەتەوەیی «کورتە فیلم»ی بریتانیا بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، خەڵاتی باشترین فیلم ھەڵگرتنی یەکەم کۆڕەجێزنی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی بریتانیا درایە «زانیار لوتفی» کامێرامەندو فیلم ھەڵگری کورتەفیلمی «پێشکەش».

ئەم کۆڕەجێژنە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کۆتایی مانگی سپتامبەر بە شێوەی ئۆنلاین بە بەشداریی کۆمەڵێک لە فیلم چێکەرانی سەرتاسەری جیھان و بە مەبەستی ناساندنی باشترین کورتەفیلمەکان لە بەشی جۆربەجۆردا بەرپا کرا.

کورتە فیلمی «پێشکەش» لە دەرھێنانی «بەختیار خەلیلی» و لە بەرھەمەکانی کەرتی ھونەریی پارێزگای کوردستانی ئێران لە درێژەی سەرکەوتنە نێونەتەوەییەکانی، ئەمجارەش خەڵاتی باشترین فیلم ھەڵگرتنی بە ھۆی «زانیاری لوتفی» کامێرامەندی پڕۆفشناڵی کورد خەڵاتی فستیڤاڵی کورتەفیلمی بریتانیاشی مسۆگەر کرد.