تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 15:12 Asia/Tehran
  • دوایین یەکەی مەشق و ڕاھێنانی  «بابان» لە یاریگای «یانەی سلێمانی» ئەنجام دا

ڕۆژی ڕابردوو لە یاریگای «یانەی سلێمانی»ی ھەرێمی کوردستان یاناەی «بابان» دوا مەشق و ڕاھێنانی بەڕێوەبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، دوێنێ چوارشەمە  تیپى تۆپى پێى یانەی وەرزشیی «بابان» لە ھەرێمی کوردستان دوایین یەکەی مەشق و ڕاھێنانی  لە یاریگای «یانەی سلێمانی» ئەنجامدا.

 تیپەکە بە تەواوی پێکھاتەکەیەوە خۆیان بۆ دووەم یاریان لە جامی عێراق ئامادەکردووەو بڕیارە ڕۆژی ھەینی  یاریزانانی «بابان» سەردانی شاری کەرکوک بکەن و لەوێ رووبەرووی یانەی (الموصلی)ببنەوە .

پاش  بردنەوەی «بابان» لەیەکەم یاریاندا لە جامەکە و بەزاندنی  تیپی «عروبە» ،لە ئێستادا ئامانجی سەرەکیی کارگێرى  یانە و دەستەی راھێنەران تەنھا بردنەوەیە  لە یاریەکەدا بۆ ئەوەی ھەرچۆن بەبەھێزی لەسەرەتاوە دەستیان پێکرد ئاواش تا قۆناغەکانی داھاتوو برۆن و ببنە ناوێکی دیار لە وەرزشی عێراق بەگشتی و شاری سلێمانی بە تایبەتی.

سەرپەیڤ