تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 16:40 Asia/Tehran
  • موندیاڵ بە دڵنیاییەوە بە ئامادە بوونی ھەواداران لە قەتەردا بەڕێوە دەچێ

سەرۆکی فیفا ڕایگەیاندووە: موندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر بە ئامادە بوونی ھەوداران بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرنی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی تاسی ڕووسیاوە، «جیانی ئینفانتینۆ» سەرۆکی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێ(فیفا) جەختی کرد:  موندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر بە ئامادە بوونی ھەوداران بەرپا دەکرێت.

سەرۆکی فیدراسیۆنی جیھانیی تۆپی پێ وێڕای ئاماژە کرڕن بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستادا وایکردووە کێبەرکێکان بە بێ ئامادە بوونی ھەوداران بەڕێوە بچن، وتیشی: کاتی پێویستمان بۆ کۆنترۆڵ کردنی بارودۆخەکە ھەیە و بە دڵنیاییەوە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ لە بەردەم تەماشاوان و ھەواداراندا بەرپا دەکرێت.

«جیانی ئینفانتینۆ» جەختی لەوەش کردەوە کە، ئامانجمان ئەوەیە کە تۆپی پێ بگەڕێنینەوە بۆ ھەوادارەکانی و لەو باوەڕەدام کە تۆپی پێ دەتوانێ مرۆڤەکان ھەمیسان لە دەوری یەک خڕکاتەوە ھەتا پێکەوە بەرنگاری  ھایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە.

سەرپەیڤ