تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 13:26 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی کەناراوی ئێران ھەروا لە ڕیزی پێنجەمی جیھاندایە

لە تازەترین ڕەتکینگی جیھانیی تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی کەناراویی ساڵی ٢٠٢٠ی جیھان، تیپەکانی برازیل بە ٤٥٠٧ خاڵ، پۆرتوگال بە ٤٢٨٧ خاڵ و ئیتالیا بە ٣٩٦١ خاڵ لە ڕیزەکانی یەکەم ھەتا سێھەمی جیھاندان. ئینجا تیپی نیشتیمانیی کەناراوی ئێرانیش بە٢٤٨٩ی خاڵ ھەروا لە ڕیزی پێنجەم دایە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تیپی ڕووسیا بە٣٩٢٣ خاڵ لە ڕیزی چوارەم و تیپی نیشتیمانیی کەناراوی ئێرانیش بە٢٤٨٩ خاڵ ھەروا ڕیزی پێنجەمی جیھانی بۆخۆی پاراستووە.

تیپی نیشتیمانیی کەناراوی ئێران لە ئاسیادا ھەروا لە ڕیزی سەرەوەی ئەم ڕیزبەندییەیەو تیپەکانی ژاپۆن و ئیمارات لە ڕیزەکانی دووھەم و سێھەمی کیشوەری کۆن دا وەستاون. ئینجا تیپەکانی وڵاتانی پاراگۆئێ، ئەسپانیا، یوییسڕا، تاھیتی و مەکسیک لە ڕیزەکانی شەشەم ھەتا دەھەمی جیھاندان. 

سەرپەیڤ