تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 15:49 Asia/Tehran
  • ئێران لە سەروبەندی یەکەم میوانداری کردنی ئاسیایی یاریی بەیسباڵ دایە

ئێران لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی بەیسباڵی ئاسیا وەک کاندیدی سەرەکیی میوانداری کردنی یارییەکانی ناوچەی دۆژئاوای ئاسیا ناسێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی ئەو نامەگۆڕینەوانەی وا لە نێوان بەرپرسانی کۆنفیدراسیۆنی بەیسباڵی ئاسیا و فیدراسیۆنی جیھانیی ئەم بوارە ئولەمپیکییە ئەنجامی گرتووە، فیدراسیۆنی ئەنجومەنە وەرزشییەکان و ئەنجومەنی بەیسباڵی ئێران خاوەنی چەنسی سەرەکییە بۆ میوانداری کردنی ئەم تۆڕنێمێنتە گرینگەی وەرزشی بەیسباڵە لە وڵات دا.

ئەمەش لە کالتێکدایە کە ھیندیش داخوازیی میوانداری کردنی ئەم یارییانەی لە ساڵی ٢٠٢١ دا کە ھاوینی داھاتوو بەڕێوە دەچێت، ئاراستەی پێکھاتەی کۆنفیدراسیۆنی بەیسباڵی ئاسیا کردووە.

ئەگەر بێتو میواندارییەکەی ئێران یەکلایی بکرێتەوە، ئەم یارییە بە بەشداریی دە وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیا لە وەرزشگای تازەنۆژەنکراوو ستانداردی «ئینقلاب»ی کەرەج بەرپا دەکرێت.

بە پێی بڕیاری کۆنفیدراسیۆنی بەبیسباڵی ئاسیا بۆ ھەڵبژاردنی میوانداری یەکجاریی یارزییەکانی ئاسیا لە سەرماوەزی ئەمساڵ، ئەندامێکی شاندی کارگێڕی و بەڕێوەبەری کارگێڕیی گەشەی ڕۆژئاوای ئاسیا و سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ھیند دێنە تاران ھەتا لە کاتی سەردانی وەرزشگای «ئینقلاب»ی کەرەج ھەلی میوانداریی کردنی کێبەرکێکان لە لایەن ئێرانەوە بە وردی ھەڵسەنگێنن و لە گەڕانەوەدا ڕاپۆرت و بۆچوونی یەکجاریی خۆیان ڕابگەیەنن.

سەرپەیڤ