تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 15:03 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی جێژنی ڕۆژی ڕاھێنەر لە مەشقەکانی ئەمڕۆی پێرسپۆلیس

پرۆڤەی خۆسازدانی تیپی تۆپی پێی پێرسپێۆلیسی تاران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە وەرزشگای شەھید کازمی بەڕێوە چوو.

پرۆڤەی تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی تاران بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی  لە وەرزشگای شەھید کازمی بەڕێوە چوو. ئەم پرۆڤەیە بە نەرمی بۆ ئامادە کردنی یاریزانەکان ئەنجامی گرت ھەتا سبەینێ لە یارییەکی دۆستانەدا بۆ تیپی تۆپی پێی «گوڵ گوھەر»ی سیرجان بچنە مەیدانەوە.

ڕێزنان لە ڕۆژی ڕاھێنەر لەو بەرنامانەی دیکەی یاریزانانی پێرسپۆلیس بوو.  ئەندامانی ئەم تیپە لە کۆتایی پرۆڤەکەیاندا بە بۆنەی ڕۆژی ڕاھێنەرەوە ئاھەنگێکی چکۆلەیان بۆ ئەندامانی کادێرتەکنیکی گێڕاو ئەم ڕۆژەیان لێ پیرۆز کردن.

جلسوورەکانی پێتەختی ئێران سبەینێ لە سێھەمین یاریی دۆستانەیاندا بەرلە ڕەستپێکی لیگی ھەڵکەوتە بەرەوڕووی تیپی «گوڵ گۆھەر»ی سیرجان دەبنەوە.

سەرپەیڤ