تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 10:30 Asia/Tehran
  • دوو کچی ئیلامی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کەبەدیی ئێران کران

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کەبەدیی خانمانی ئێران دوو خوشکی ئیلامیی بە ناوەکانی فاتمە و هانیە مەنسووریی بۆ ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کەبەدی بانگهێشت کرد.

 ڕەئووفی سەرۆکی لێژنەی کەبەدیی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند : ئەو ئوردووە بۆ ئامادەکاری بۆ بەشداری لە کێبڕکێکانی کەبەدیی ئاسیا کە لە چین بەڕێوە دەچێت، ڕێکخراوە.

ناوبراو گوتیشی: کاری باشی خوشکانی مەنسووری لە خولی نایاب بووە هۆی ئەوەی کە بۆ یەکەم جار بانگهێشتی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کەبەدیی خانمانی ئێران بکرێن.

سەرپەیڤ