سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دەبێ ستراتیژییەکی نیشتمانی بۆ بره‌ودان به بواری وه‌رزش و لاوان دابنرێت
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق لە دیدارێکدا دۆخی وه‌رزش و لاوان و چالاکییه وه‌رزشییه‌کان له عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد و جەختیشیان لە پێویستیی هه‌بوونی ڕوانگه و ستراتیژییەکی نیشتمانی بۆ بره‌ودان به بواری وه‌رزش و لاوان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و وه‌رزشکاری ناسراوی عێراق «عه‌دنان ده‌رجال» کرد‌و له دیدارێکدا دۆخی وه‌رزش و لاوان و چالاکییه وه‌رزشییه‌کانیان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کرد‌و تیشکیشیان خسته سه‌ر پێویستییه‌کانی بواری وه‌رزش و گرینگایەتیی قۆستنه‌وه‌ی وزه‌ی لاوان بۆ بره‌ودان به تواناکانیان و به‌شداری پێ کردنی کارایان له بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات‌دا.
لە دیدارەکەدا هه‌دووک لا جه‌ختیان له گرینگایەتی و پێویستیی هه‌بوونی ڕوانگه و ستراتیژییەکی نیشتمانییش بۆ بره‌ودان به بواری وه‌رزش و لاوان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری هه‌ردوو بواری وه‌رزش و لاوانیان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان به پێویست زانی.
لە بەشێکی دیکەی ئاگاداری نامەکەدا هاتووە، دیارترین کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م وه‌رزش و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رکردنیان، پێویستیی دابینکردنی ده‌رفه‌تی کار بۆ لاوان و به‌کارخستنیان له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات و داهاتووی وه‌رزش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بوو.