تشرینی دووه‌م 19, 2020 10:45 Asia/Tehran
  • قەدیمی: ئاکادیمیای کارامەی نێونەتەوەیی ھاکی وەڕێ دەخەین

سەرۆکی فیدراسیۆنی ھاوکی وتی: بە نیازین لە پارێزگای ھەمەدان کە مسۆگەراتێکی باشی ھەیە ئاکادیمیای کارامەی نێونەتەوەیی ھاکی وەڕی بخەین و بۆ وەدی ھاتنی ئەم بابەتەش ھاواھەنگیی پێویستمان ئەنجام داوە.

«بەھرام قەدیمی» لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری وەرزشیی ئیرنا، وتی: لە ئێستاداو لەم ڕۆژانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەشەنەی سەندووە، پۆلی تایبەتیی ڕاھێنان لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی ھاکیی ئاسیا خەریکە بەڕێوە دەچێت و ئافرەتان و پیاوانی ئێران بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداریی پۆلەکانی دەکەن.

ناوبراو وتیشی: بەرپاکرانی پۆلی ئۆنلاین یارمەتیی ڕاھێنەرانی ئێرانی دەدات ھەتا ئاستی زانستیی خۆیان بەرز کەنەوەو بیگەیەننە ئاستی پێوەری ڕۆژی جیھان.

سەرۆکی فیدراسیۆنی ھاکیی ئێران وتیشی: بۆ بەرپا کردنی لیگی پیاوان و ئافرەتان خەریکی وەرگرتنی مۆڵەتین، ئەگەر بێتوو وەری گرین ئەوسا کێبەرکێگان بە شێوەیەکی ڕێکمەند بەڕێوە دەچن.

سەرپەیڤ