تشرینی دووه‌م 22, 2020 17:35 Asia/Tehran
  • ھونەرمەندی بواری دۆبلە و ئەکتەری دێرینی سینەمای ئێران بە ھۆی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

چەنگیز جەلیلوەند ھونەرمەند و دۆبلۆری دێرینی سینەما و تەلەفزیۆنی ئێران بە ھۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، چەنگێز جەلیلوەند کە لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە تووشی کۆرۆنا ببوو ، رۆژی یەکشەممە لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد . 

جەلیلوەند بە دۆبلەکردنی دەنگی ئەکتەرە بەنێوبانگەکان لە سینەمای ئێران بە قوڕگ زێڕین بەنێوبانگ بوو . 

سەرپەیڤ