تشرینی دووه‌م 24, 2020 15:56 Asia/Tehran
  • دوو وەرزشوانی کفری لە لایەن قایم قامی ناوچەکەیانەوە خەڵات دەکرێن

قایم قامی کفری دوو وەرزشوانی ئەم ناوچەیەی لە بەر بە یەکەم دەرچوونیان لە ئاستی عێراق دا خەڵات کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان ، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە بینای  قائیمقامیەت دا «سیروان شکور» قائیمقامی قەزای کفری دوو وەرزشوانی کوردی خەڵات کرد.

«ئەنەس عیماد مەحمود» و «رێباز ریاز فوئاد» ئەو دوو وەرزشوانە ھەڵکەوتەیەن کە لە لایەن قایم قامی ناوچەکەیانەوە خەڵات کراون.

«ئەنەس عیماد مەحمود» و «رێباز ریاز فوئاد»، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەشداریی پاڵەوانێتیی یاریی «کیگ بۆکسینگ»ی عیراقیان کرد.

ئەم دوو یاریزانەی دانیشتووی کفری توانیان لەو بوارە وەرزشییەدا لە ئاستی عیراق پلەی یەکەم بەدەست بهێینن و بڕیارە لە داهاتووشدا بەشداری یارییەکانی پاڵەوانێتی بۆ عیراق بکەن. 

سەرپەیڤ