تشرینی دووه‌م 25, 2020 10:03 Asia/Tehran
  • ئێرانییەک بوو بە گەورەڕاھێنی وەرزشوانانی ژێر ٢١ ساڵی سویید

گەورەڕاھێنی لاوی ئێرانی جڵەوی تیپی تۆپی پێی وەرزشوانانی ژێر ٢١ساڵی سوییدی گرتە دەست.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «وەرزشی سێ»، «پویا ئەسبەقی» ڕاھێنەری ئێرانی کە بەرلەمە بە ڕاھێنانی تیپی تۆپی پێی «داڵکورد»ی سویید خۆی وەکو گەنجترین گەورەڕاھێنی بیانی لە مێژووی تۆپی پێی سوییددا دەرخستبوو، لە لایەن فیدراسیۆنی ئەم وڵاتە وەک گەورەڕاھێنی تیپی تۆپی پێی وەرزشوانانی ژێر ٢١ ساڵی سویید ناسێندرا.

ھەڵبژێردرانی ئەم گەورەڕاھێنە لاوە ئێرانییە بۆ ڕاھێنانی تیپی تۆپی پێی یاریزانانی ژێر ٢١ ساڵی سویید لە کاتێکدایە کە ئەم تیپە بە پێمل بوونی شکست ھێنان لە بەرامبەر ئیتالیا، نەیتوانی مۆڵەتی بەشداری لە قۆناغی کۆتایی جامی گەلانی ئەورووپا لە ئاستی تەمەن ژێر ٢١ ساڵەکان مسۆگەر کات و لە ئێستاش دا بە ھاتنی «پویا ئەسبەقی» بە تەمای تاقیکردنەوەی ڕۆژانێکی تازەترە.

ئەم گەورەڕاھێنە لاوەی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦ دا دوای ماوەیەک یاریدەدەری لە تیپی «داڵکورد» لە کاتێکدا کە تەنیا ٣١ ساڵی تەمەن بوو بە قەبووڵ کردنی سەرپەرشتیی ئەم تیپە وەک گەنجترین گەورەڕاھێنی بیانیی مێژووی تۆپی پێی سویید ناوی دەرکرد.

سەرپەیڤ