تشرینی دووه‌م 25, 2020 11:26 Asia/Tehran
  • ھونەرمەندی ئێرانی بوو بە باشترین ئەکتەری کۆڕەجێژنی فیلیمی ئیسپانیا

«شەھاب حسەینی» خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی پیاوی کۆڕەجێژنی فیلیمی ئیسپانیای وەرگرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سی و نۆھەمین خولی کۆڕەجێژنی فیلیمی ترستاکی «مولین دو رەی» ئیسپانیا بە بەخشینی سێ خەڵاتی سەرەکیی خۆی بە فیلیمی «ئەو شەوە» کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.

لەم ڕووداوە سینەماییەدا کە لە گرینگترین کۆڕەجێژنەکانی فیلیمی بواری ترسناکە لە جیھاندا، فیلیمی «ئەو شەوە»ی چێکراوی «کورۆش ئەھەری» توانی خەڵاتی باشترین دەرھێنان و فیلیم نامە نووسین بباتەوەو ئینجا «شەھاب حسەینی»یش بۆ ڕۆڵگێڕانی لە فیلمەکەدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی کۆڕەجێژنەکەی بەخۆی تەرخان دا.

سەرپەیڤ