تشرینی دووه‌م 26, 2020 17:52 Asia/Tehran
  • دوای 8 ساڵ ، مەدالیای زێڕینی ئۆلەمپیک لە بەرزکردنەوەی قوراسییدا بە وەرزشکاری ئێرانی گەیشت

کومیتەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک ، مەدالیای زێڕینی ئۆلەمپیک 2012 ی لەندەنی پێشکەشی بەرزکەرەوەی قورسایی پێشووی ئێراندا .

لیژنەی کارگێڕیی کومیتەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک ( ئای ئۆ سی ) لە کۆبوونەوەی راوێژکاریانەی رۆژی چوارشەممە بە شێوەی وێبینار بەڕێوەچوو ، بە پێی بڕیارەکانی لیژنەی تەکووزی ، بڕیاریدا بە تەرخاندانی ھەمدیسانی مەدالیاکان و دیپلۆماکانی شانازیی یاریەکانی ئۆلەمپیکی 2012.

بە پێی راگەیاندنی ماڵپەڕی فەرمیی ئۆلەمپیک ، بەدوای رەتکرانەوەی لێوەشاوەیی وەرزشکاران لە لقی بەرزکردنەوەی قورسایی لەبەر دوپینگ ، ئەنجامەکان لە لایەن فێدراسیۆنی جیھانیی بەرزکردنەوەی قورسایی سەر لەوێ ئامادەکراوە و بە رەتکرانەوەی لێوەشاوەیی پاڵەوان و کەسی چوارەم دەستەی 105 کیلۆگرەمی پیاوان ، مەدالیای زێڕین بە نەواب نەسیر شەلال لە ئێرانەوە گەیشت . 

وەرزشکارانی پۆڵندا و ئۆزبەکستانیش بەڕیز بوون بە خاوەنی مەدالیاکانی زیو و برۆنز . 

سەرپەیڤ