تشرینی دووه‌م 27, 2020 12:42 Asia/Tehran
  • ژیانئاوایی ھونەرمەندی ناوداری ئێران لە بەر توشبوونی بە کۆرۆنا

«پەرویز پوورحسەینی» ئەکتەری ناوداری سینەماو شانۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەر توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «پەرویز پوورحسەینی» ئەکتەری ناوداری سینەماو شانۆو تەلەفزیۆنی ئێران ڕۆژی ھەینی لە بەر تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی ٧٩ ساڵاندا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

 

ئەم ئەکتەرە ناودارەی سینەماو تەلەفزیۆن لە زیاتر لە سەد فیلیم و شانۆو و دراما دا ڕۆڵی گێڕاوە.

لەو زنجیرانەی کە خوالێخۆشبوو «پەرویز پوور حسەینی» ڕۆڵی تیادا گێڕاون و لە کەناڵی ئاسمانیی سەحەری کوردی دوبلەو بڵاو کراوەتەوە، «شەوی دەھەم»، «حەزرەتی مریەم (س)» و « حەزرەتی یوسف (ع)»ــە. 

سەرپەیڤ