تشرینی دووه‌م 28, 2020 12:22 Asia/Tehran
  • خانمە فوتباڵیستەکانی پارێزگەی کوردستان لە یانەی ئیلامیان بردەوە

یانەی تۆپی پێێ خانمانی وچانی کوردستان لە هەفتەی یەکەمی خولی نایاب لە بەرانبەر یانەی پالایشی گازی ئیلام سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خانمە فوتباڵیستەکانی کوردستان لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئێران میوانی یانەی پالایشی گازی ئیلام بوون و لەو کێببەرکێیەدا توانیان میواندارەکەی خۆیان شکست بدەن.

خانمە فوتباڵیستەکانی کوردستان ئەو یاریەیان بە ئەنجامی ٣ بە ١ بردەوە و زارا قەنبەری لەو یارییەدا بووە ڕزگارکەری یانەکەی خۆی.

شیاوی باسە یانەی وچانی کوردستان لە هەفتەی دووهەمی خولی نایابی خانمانی ئێران بڕیارە لە سنە میوانداری یانەی خانمانی بووشێهر بێت.

سەرپەیڤ