تشرینی دووه‌م 29, 2020 09:49 Asia/Tehran
  • ڕیاڵ مه‌درید سێیه‌م دۆڕاندنی لالیگای تۆمارکرد و له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو

شەوی شه‌ممه‌‌ لەسەر یەکشەممە به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.

له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی کرد و یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میوان کۆتاییهات.

ئه‌ستێره‌کانی زێدان به‌ پێکهاته‌یه‌کی یه‌ده‌گه‌وه‌ هاتنه‌ ناو یاریگا و هاوشێوه‌ی ڕابردوو سه‌رکه‌وتونه‌بوون له‌ پاراستنی گۆڵی تیبۆ کۆرتوا، له‌ خوله‌کی پێنج به‌ لێدانی سزا لوکاس پێرێز گۆڵی یه‌که‌می له‌سه‌ر تۆمارکردن.

کاردانه‌وه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ کۆتا ساته‌کانی ئه‌و تایمه‌دا به‌هێزبوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی پاچیکۆ بهه‌ژێنن و ئه‌و تایمه‌ به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام کۆتاییهات.

سەرپەیڤ