تشرینی دووه‌م 29, 2020 10:19 Asia/Tehran
  • یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ، یەکشەممە ململانێی یانەکان لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلتەرا یاری لوتکە لە یاریگای ستامفۆرد بریج لە نێوان چێڵسی خانەخوێ و یانەی تۆتنهامی ڕکابەری ئەنجامدەدرێت، بردنەوە بۆ کەڵەشێرە ڕوومیەکان واتای گرتنەوەی لوتکەی ڕیزبەندی دەبەخشێت و بە پێچەوانەشەوە بلوزی لەندەن به‌ بردنه‌وه‌ دەتوانێت پلەی دووەمی ڕیزبەندی مسۆگەربکات.

لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە لە نو کامپ بەرانبەر ئوساسۆنا یاریدەکات، هەروەها ڕیاڵ سۆسیدادی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی میوانداری ژێر ئاوگه‌ڕه‌که‌ی ڤیاڕیاڵ دەکات.

کێبڕکێکانی هەفتەی نۆی خولی ئیتاڵیا به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وامییان ده‌بێت، هەڵۆکانی لازیۆ بەرانبەر ئودینێزی دەوەستنەوە و ناپۆلی لە سان پاولۆ پێشوازی لە ڕۆمای پایتەخت دەکات.

لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساش ململانێکانی هەفتەی نۆ و 12 کۆتاییان پێده‌هێنرێت.

سەرپەیڤ