تشرینی دووه‌م 29, 2020 14:51 Asia/Tehran
  • کاتی یارییه‌کانی یانه‌ی سلێمانی له‌ خولی نایابی عێراقدا

لیژنەی پێشبڕکێکان لەیەکێتی تۆپی دەستی عێراق کاتی یارییەکانی گردبوونەوەی یەکەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراقی ئاشکراکرد.

بە پێی ھەواڵێکی پی یوو کەی میدیا ، یەکێتی تۆپی دەستی عێراق بڵاویکردەوە رۆژی ١/١٢/٢٠٢٠ گردبونەوەی یەکەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و یانەی سلێمانیش ئەرکی میوانداری کردنی یارییەکانی ئەوقۆناغە لە ئەستۆ دەگرێت.

بەپێی راگەیاندراوی یەکێتییەکە یارییەکان رۆژی سێشەممە ١/١٢/٢٠٢٠ دەستپێدەکات و رۆژی شەممە ٥/١٢/٢٠٢٠ کۆتایی دێت.

سەرپەیڤ