کانونی یه‌که‌م 01, 2020 14:17 Asia/Tehran
  • پیستی ئیسکیی «زەنجان» چاوەڕوانی بڕیاری بنکەی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنایە

سەرۆکی کۆڕی پیستی ئیسکیی پارێزگای «زەنجان» وتی: وەڕێ خرانی پیستی ئیسکیی «زەنجان» پێوبستی بە مۆڵەتی بنکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنایە.

«ڕەزا ئەژدەری» ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتیشی: ئەم کۆڕە بە سەرنجدانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا و نیگەرانی لەمەڕ توشبوونی وەرزشکاران و ھۆگران بەم نەخۆشییە نەگریسە، چاوەڕوانی فەرمانەو لە ڕاستی دا بنکەی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری ئەوە دەدات کە ئیسکیی گەشتیاران ھەبێت یان نەبێت.

ناوبراو وتیشی: وەرزشی ئیسکی بە سەرنجدانی ئەمەی کە لە کەشێکی کراوەدا ئەنجام دەگرێت و مەودا گرتن و لێک دوورکەوتنەوەو ڕێنماییە تەندروستییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی ڕەچاو دەکرێت، لە لایەکی دیکەوە سروشتی ئەم بوارە وەرزشییە خۆی لە خۆی دا وا ھەڵدەگرێ کە لە جل و بەرگ و کڵاوو دەستکێشی تایبەتی کەڵک وەربگیردرێت، بەم پێیە ھیچ مەترسییەک بەدی ناھێنێت.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێشتا ھیچ بڕیارێک بۆ پێکھێنانی پۆلی فێرکاری و پرۆڤە نەدراوە، وتیشی: ئەگەر ھەل و مەرجمان بۆ بڕەخسێت و ڕەوشتەکە ئاسایی بێتەوە ئەوسا ئەم پۆلانەش پێک دێن و ڕاھێنەرو ھەروەھا کۆڕی ئیسکی چاودێرییەکی تۆکمەوتەواویان بە سەریاندا دەبێت.

سەرپەیڤ