کانونی دوھەم 05, 2021 12:58 Asia/Tehran
  • شەقامێک لە تاران بە ناوی

ئەنجوومەنی شاری تاران بڕیاریدا شەقامێک لە پێتەختی ئێران بە ناوی سەردەشتەوە بکرێ .

بە پێی راپۆری پەیامێنری کەناڵی سەحەری کوردی ، لە دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی شاری سەردەشت و شاندی ھاوڕێی لە گەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری تاران کە لە شوێنی ئەنجوومەنی شاری تاران بەڕێوەچوو ، بڕیار درا شەقامێک لە رۆژاوای تاران بە ناوی سەردەشت بکرێ و لە چەند رۆژی داھاتوودا تابلۆی بۆ دابنرێ .

ھەروەھا بڕیار درا مۆنۆمێنتی شەھیدانی کیمیابارانی سەردەشت لە مەڵبەندێکی شاری تاران کە دانیشتووی کوردی  زۆر بێ دابنرێ .
ھەروەھا بڕیار درا شارەوانی تاران لە جوانکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی رازاندنەوەی نێو شاری سەردەشت ھاوکاری بکات و تیمێکی پسپۆڕیی ئەندازیاری شارستانی و نژیارڤانی بۆ سەردەشت بنێرێ . 
بەڕێوەچوونی حەوتەی فەرھەنگیی سەردەشت بۆ ناساندنی پتانسێل و بەرومی خۆماڵی شارەکە وبەڕێوەبردنی فستیڤاڵی فەرھەنگی و ھونەریی ئەو مەڵبەندە لە تاران لە داھاتوودا و دوای کۆتایی ھاتنی پەتای کۆرۆنا ، لە پەسەندکراەکانی دیکەی ئەو دیدارە بوو . 
لەو کۆبوونەوەدا بەڕێزان موحسین ھاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری تاران ، دوکتور محەمەد جەواد حەقشناس بەرپرسی لێژنەی فەرھەنگی – کۆمەڵایەتی ئەنجوومەنی شاری تاران و لە سەردەشتیشەوە بەڕێزان ئەندازیار مەحمود پووری سەرۆکی  ئەنجوومەنی شاری سەردەشت ، ئەندازیار کامیل رەسوڵی سەرۆکی شارەوانیی ،  خانم دوکتور سومەییە عەبباسی بەرپرسی لیژنەی فەرھەنگیی – مافەوانی و کومەڵایەتی ئەنجوومەنی شاری سەردەشت ئامادە بوون .

شاری سەرەشت حەوتی پوشپەڕی ساڵی 1987 لە کاتی شەڕی داسەپاوی رژێمی بەعسی عێراق بە دژی ئێران ، کیمیاباران کرا و بەم جۆرە وەک یەکەم شاری جیھان ناسرا کە کیمیاباران کرابێ . سەرەشت بە فەرمی  وەک دەستەخوشکی ھەردوو شاری ھەڵەبجە  و ھیرۆشیمای ژاپۆنیش دەستنیشانکراوە .

سەرپەیڤ