کانونی دوھەم 13, 2021 12:02 Asia/Tehran
  • داخوازیی جەماوەری ژاپۆن بۆ ھەڵوەشاندنەوەو یان وەدواخستنی ھەمدیسانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

بە پێی دەرەنجامی ڕاوەرگرتنێک ، لەسەدا ٧٧ی جەماوەری ژاپۆن خوازیاری ھەڵوەشاندنەوەو یان وەدواخستنی ھەمدیسانی بەرپاکرانی کێبەرکێی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی تۆکیۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئێن ئێچ کەی» ئەم ڕاوەرگرتنەی بە شێوەی تەلەفۆنی و بە ھەڵکەوت لە کەسانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ و یان گەورەتر ئەنجام داوە کە بە گوێرەی ئەنجامەکەی، تەنیا لەسەدا ١٦یان ڕەزامەند بوونە بەوەی کە یارییە پەک کەوتووەکەی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ بەپێی بەرنامە بەرپا بکرێت.

بە پێی ئەم ڕاوەرگرتنە، نزیک لە سەدا٧٧ی جەماوەری ژاپۆن خوازیاری ھەڵوەشانەوەو یان پەک خرانی دووبارەی یارییەکانن.

ھەروەھا، ھاوکات دەرەنجامی ئەم ڕاوەرگرتنە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئاستی ناڕەزامەندیی خەڵکی ژاپۆنیش بەرامبەر بە کابینەی «سوگا یوشیھیدە»ی سەرۆک وەزیران پەرەی سەندووە.

شارومەندانی ژاپۆنی بەرلەمەش داوای ھەڵوەشانەوەی یارییەکانی ئۆلەمپیکیان کردبوو و لەو باوەڕەدان کە لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا بەڕێوەچوونی نەگونجاوە.

سەرپەیڤ