کانونی دوھەم 13, 2021 14:01 Asia/Tehran
  • سێ یاریزانی یانەی «پێرسپۆلیس»ی ئێران چوونە ڕیزی باشترین یاریزانانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا

ئەو سێ یاریزانەی کە لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ جلسوورەکانی یانەی «پێرس پۆلیس» چوونە مەیدانەوە، ناویان خرایە ڕیزی باشترین یاریزانانی تۆڕنۆمێنتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە تازەترین ڕاوەرگرتنی خۆی دا باشترین یاریزانانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیای بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە ڕوانگەی لایەنگرانەوە ناساند کە لە نێویاندا ناوی سێ یاریزانیش کە لە یارییەکاندا بۆ یانەی «پێرسپۆلیس» چوونەتە مەیدانەوە، بەرچاو دەکەوێت.

«حامیدی لەک»، «یەشار ڕەسەن» ڤافبکەی ئێستای یانەی «ئەلقەتەر»و «شوجاع خەلیل زادە» بەرگریکاری ئێستای «ئەلڕیان»ی قەتەر ئەو یاریزانانەن کە لەنێو باشترین یاریزانەکاندا دەبیندرێن.

لە کۆتایی ئەم یاریانەدا کە بە پاڵەوانەتیی «ھیوندای» کۆریای باشووری و مسۆگەر کرانی جێگرایەتیی پاڵەوان لە لایەن یانەی «پێرسپۆلیس»ی ئێرانەوە کۆتایی پێ ھات، «یون بیت گارام» خەڵاتی باشترین یاریزان و «عەبدۆڕڕەزاق حەمدوڵڵا»یش خەڵاتی باشترین گوڵکاری بە خۆی تەرخان دا.

سەرپەیڤ