کانونی دوھەم 15, 2021 14:21 Asia/Tehran
  • ئاھەنگی ڕێزگرتن لە «میھرداد مورادی» وەرگێڕی کرماشانی

ئاھەنگی ڕێزگرتن لە «میھرداد مورادی» نووسەر، وەرگێڕ و پەخشکاری کرماشانی ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە ھۆگرانی کلتوورو ڕۆشنبیری و بەرپرسانی پارێزگاو فەرمانگەی گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی کرماشان بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، «مۆرادی» کە لە دایک بووی ساڵی ١٣٥٠ ناوچەی کرماشانە لەو نووسەرو وەرگێڕە چالاکانەی پارێزگای کرماشانەو لە ساڵی ١٣٩٠ ەوە کە ناوەندی بڵاوکەرەوەی «سەرانە»ی دامەزراندووە، ھەتا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ کتێبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە. ئەم ھەڵسوڕاوەی بواری ڕۆشنبیری کە بەردەوام لەپیشانگاکانی کتێب لە ئاستی پارێزگاو نێونەتەوەیی  دا ئامادە بوونێکی چالاکانەی ھەیە، لە ساڵی ١٣٩٣ وەکو پەخشکارێکی ھەڵکەوتە ھەڵبژێردرا.

«مورادی» خوێندکاری بواری بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازییە لە قۆناغی مەستەر لە زانکۆی یەزدەوەو لە ساڵی ١٣٨١ لە پاڵ پیشەکەی خۆی دا واتە بەڕێوەبەرایەتی کردن و چاودێریی پرۆژەکانی پیشەسازی، کاری وەرگێڕانیشی بە شێوەی بەردەوام و پڕۆفشناڵ پێ و شوێن گرتووەو ھەتا ئێستا توانیویەتی ٩ بەرگ کتێب وەرگێڕێت و بیخاتە بازاڕی کتێبەوە.

ڕۆمانەکانی « ڕابوون»ی «ڕۆن ڕاش» لەساڵی ٩٧و«ھاوینی پڕ مەترسی»ی «ئێرنێست ھێمینگوێ» لە ساڵی ٨٥، کۆمەڵە چیرۆکی «مرواری»ی «کاترین مێنسفیلد» لە ساڵی ٨٨ و «یادداشتەکانی شێتۆکەیەک» بەرھەمی «نیکۆلای گوگول» لە ساڵی ٩٥، «گەرماوەی تورکی» لە نووسینی «کاترین مێنسفیلد» لە ساڵی ٩٧، کۆمەڵەشیعری «وشە کۆچەرەکان» کۆمەڵە شیعری شاعیرانی جیھان لە ساڵی ٩٦، کۆمەڵە شیعری «ڕون ڕاش» لە ساڵی ٩٨ و دوو کتێبی تەکنیک و داھێنانیش لە ساڵی ٩٨ بەرھەمەکانی مامۆێستا «مورادی»ن کە زمانی بیانییەوە کراون بە فارسی.

سەرپەیڤ